دەستبەسەرکرانی کاوە ئەفشاری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی کاوە ئەفشاری خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم  شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین