بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ماوەی ٢٥ ڕۆژە حسام ئیسماعیلی شارۆمەندی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا چارەنوسی نادیارە.
حسام ئیسماعیلی تەمەن ٤٤ ساڵ، خێزاندار و باوکی چوار منداڵە.
شایانی باسە، ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕێبەندان لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
