بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی سامان سلێمانی خەڵکی ئاوایی “حەوت چشمە”ی سەر بە شاری ئاودانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
هانا زانیویەتی، لە جەریانی ئەم دەستبەسەرکردنەدا، شەڕ و ئاڵۆزی کەوتووەتە نێوان هێزە ئەمنییەکان و بەشێک لە خەڵک ئەو ئاواییە.
