بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سیشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی قاسم ئەمرایی خەڵکی شاری کوهدەشت، لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام جێبەجێ کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزاێ سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.
