گیانبەختکردنی چالاکێکی سیاسی لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان لە سنە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، چالاکێکی سیاسی بە ناوی سیروس خەزانی، خەڵکی ئاوایی “تا”ی سەر بە شاری کامێران، کوڕی سەید موراد خەزایی، لە شاری سنە کەوتووەتە بەر هێرشی هێزە ئەمنییەکان و کوژراوە.

بە پێی ئەم راپۆرتە، سیروس خەزانی پێشتر ماوەیەک لە حزبێکی کوردستانی بووە. لەگەڵ ئەمەش هۆکاری گەڕانەوەی بۆ شاری سنە هێشتا بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕوون نیە.

شایانی باسە، تەرمی ئەم چالاکی سیاسی تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین