بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، خەبات دێهدار چالاکی کرێکاری و زیندانی سیاسی پێشوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بە هەڵکوتانە سەر شوێنی کاری ئەم شارۆمەندە، بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەریان کردووە و هاوکات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوکی ئەو و وێڕای پشکنینی ماڵەکە، دستیان بە سەر کۆمەڵێک کەلوپەلی کەسی ئەودا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
شایانی باسە، خەبات دێهدار پێشتریش بە هۆکاری چالاکی کرێکاری لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە گوشاری خراوەتە سەر و لە خەزەڵوەری ١٤٠٢ سزای ١٢ مانگ بەندکرانی تەعلیقی بە سەردا سەپێندرابوو.
تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
