بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ماوەی ٣٢ ڕۆژە ئاکام زەندی تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی سنە، دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نیە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئاکام زەندی شەوی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە جەریان هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بە گوێرەی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان بۆ گرتووخانەی شەهرامفەر ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی زەندی لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، دامودەزگا ئەمنییەکان هیچ جۆرە ڕوونکردنەوەیەکیان لە سەر چارەنوس و بارودۆخی ئەم شارۆمەندە بەم بنەماڵەیە نەداوە.
