بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، لانیکەم سێ شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی زاهد زارعی، جەعفەر مەحمودی و حوسێن مەحمودی هەر سێکیان خەڵکی شارۆچکەی چواری سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیار ڕاگوێزراون.
شایانی باسە، لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم سێ شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.
