کوژرانی رەزا حاجی مرادی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە کەرەج

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا: شەوی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی رەزا حاجی مرادی، خەڵکی ئیسلاماوای غەرب و دانیشتوویی کەرەج، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە فەردیسی کەرەج، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان کوژراوە.

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، تەرمی ئەم شارۆمەندە دوای گوشارە ئەمنییەکان بە سەختی ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

شایانی باسە، ڕێورەسمی ئەسپەردەکردنی رەزا حاجی مرادی بڕیار بوو ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانبار لە قەسری شیرین بەڕێوەبچێت بەڵام دوای بانگ کرانی باوکی لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە ڕێگری لە ئەنجامدانی ڕێورەسمەکە کراوە و بنەماڵەکە ناچار کراون بە شێوەی شاراوە ئەسپەردەی بکەن.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین