بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا: ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٤ی دیسامبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێک بە ناوی شاهۆ هاشم پور، تەمەن ٣١ ساڵ، خەڵکی شاری شنۆ، دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە.
هانا زانیویەتی کە ئەم شارۆمەندە دوای بانگ کران و ئامادە بوونی لە ئیدارەی ئیتڵاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری بانگ کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
عەباس هاشم پور باوکی شاهۆ هاشم پور لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار دەستبەسەر کراوە.
