بە پێی زانیاریەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سزای سێدارەی وریشە مورادی بەندکراوی سیاسی کورد کە پێشتر لە لایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران دەرکرابوو، لە لایەن لقی ٩ی دادگای باڵای وڵاتەوە بە هۆکاری هەبوونی کێشە و کەموکۆڕی لە لێکۆڵینەوەکاندا، ڕەت کراوەتەوە.
هەرلەم ڕێرەوەدا مستەفا نیلی پارێزەری ئەم بەندکراوە سیاسیە بە بڵاو کردنەوەی بابەتێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس ڕایگەیاندووە “دوای پێداچوونەوە بەو تانەیەی خاتوو وریشە موردای لە دادگای باڵا تۆماری کردووە، بەهۆی کەموکوڕییەکانی لێکۆڵینەوە و پابەندنەبوون بە ڕێکارە یاساییەکان (ڕووننەکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی کە لەسەر بنەمای ئەو سزای لەسێدارەدان دەرچووە لە کاتی ئیجرائاتەکاندا) بڕیاری دەرچووی لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران هەڵوەشایەوە و دۆسیەکە ڕەوانەی ئەو لقە کرایەوە بۆ پێداچوونەوە.”
شایانی باسە ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤، ڕەت کرانەوەی سزای سێدارەی وریشە مورادی بە فەرمی بە پارێزەرەکانی دوسیەکەی ڕاگەیندراوە.
