بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی رەحمان حوسێنی و ئەحمەد مام شەریفی خەڵکی ئاوایی سێلوێ و دانیشتوویی شاری پیرانشار، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران” سزای شەش ساڵ و شەش مانگ بەندکرانی تەعزیریان بە سەردا سەپێندراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕەحمان حوسێنی بە سێ ساڵ و سێ مانگ و ئەحمەد مام شەریفی بە سێ ساڵ بەندکرانی تەعزیری سزا دراون.
شایانی باسە ئەم دوو شارۆمەندە لە رێکەوتی ٣٠ جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە ماڵەکانیان دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران و تاوەکوو ئێستاش دەستبەسەرن.
