نیما شەفەقدوست منداڵی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی سەڵماس، لە رێکەوتی ٣٠ خەرمانانی ١٤٠١، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان بە قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی لە ورمێ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەت قاچی بە سەختی بریندار بوو، دوای ١٢ ڕۆژ لە رێکەوتی ١٢ی ڕەزبەری هەمان ساڵدا بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستدا.
ئەم منداڵە دوای بریندار بوونی بە هۆی ترسی لە دەستبەسەر کران ڕەوانەی بنکەکانی تەندروستی نەکرا و لە ڕۆژی ١٢ی ڕەزبەر دوای ڕاگوێزانی بۆ نەخۆشخانە بە هۆکاری سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستدا.