ڕووداوی کار بووە هۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێکی بیناسازی لە ورمێ

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتووە: ڕۆژی هەینی ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی سابر عەمری، خەڵکی ئاوایی “بڕۆشقشڵاق”ی سەر بە شاری سەڵماس، لە کاتی کارکردن لە بینایەک لە قاتی شەشەمی بیناکە بەربووەتەوە و گیانی لە دەستداوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ئەم کرێکارە لاوە دوای ڕاگوێزانی بۆ نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی ورمێ گیانی لە دەستداوە.

نەبوونی پێداویستیەکانی ئیمەنی لە شۆێنی کارە بوەتەهۆی گیان لەدەستدانی رۆژانەی کرێکاران لە کوردستان بە جۆرێک تەنها لە دوو مانگی رابردودا ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ناوی پێنج کرێکاری تۆمار کردوە کە لەسەر کار گیانیان لەدەستداوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین