ڕاگوێزانی ئەسعەد سدیقی بۆ گرتنگەیەکی ئەمنییەتی لە سنە

هانا : ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پوشپەڕی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی “ئەسعەد سدیقی” ئەندامی گروپی شاخەوانی هەڵۆ ، خەڵکی ئاوایی کاوملەی سەر بە قەزای سەرشیوی سەقز ، دوای لێپرسینەوە بۆ گرتنگەیەکی ئەمنیەتی لە شاری سنە ڕاگوێزراوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو لە کاتی دەستبەسەر کرانیەوە تا ئێستا لە سەرجەم مافە سەرەتاییەکانی لەوانەش دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر ، پەیوەندی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە .

شایانی باسە ، ئەم شارۆمەندە کوردە لە رێکەوتی ٢٥ی پوشپەڕی ئەمساڵ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کرا .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین