دادگای تاوانەکانی ٢ی پارێزگای سلێمانی لە کوردستانی عێراق ، بەپێی بڕیاری ژمارە ١٥٣٥ رێکەوتی ١٨ی مەی ساڵی ٢٠٢٥، سەرکەوت (عەلی) ئەحمەدی ، هاووڵاتی ئێرانی پەیوەندیدار بە دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بە هۆکاری تیرۆر کردنی شۆعەیب زارعی چالاکی سیاسی کورد و ئەندامی چالاکی حزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێرانی بە ئێعدام مەحکوم کرد .
شایانی باسە ، شوعەیب زارعی ، چالاکی سیاسی و ئەندامی حزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران لە لایەن هاووڵاتیەکی ئێرانی بە ناوی سەرکەوت ئەحمەدی (بە پێی ڕاگەندراوی جزبی کۆمەڵە) بە کەڵک وەرگرتن لە دەمانچە لە رێکەوتی ١٦ی مارسی ٢٠٢٤ (٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣) لە ئاوایی زڕگوێزی سەر بە پارێزگای سلێمانی تیرۆر کرابوو .
بە پێی لێکۆڵینەوەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، سەرکەوت ئەحمەدی دوای ئەوەی لە پشتی سەرەوە تەقەی لە شوعەیب زارعی کردووە کە پێشتریش ناسیویەتی ، شوێنەکەی بە جێهێشتووە و خۆیی گەیاندووەتە سنووری سلێمانی و ئێران . لە نزیک سنوور هێزە ئەمنییەکان (ئاسایشی) گومانی لێدەکەن و دەستبەسەری دەکەن . ئەحمەدی لەگەڵ ڕادەستکرانی بە بەرپرسانی دادوەری کوردستانی عێراق ، لای دادوەری لێکۆڵەر دان بە ئەنجامدانی تیرۆرێکی سیاسیدا دەنێت .
قۆناغەکانی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی بە دانپێدانانی ئاشکرای ئەم کەسە و ئیفادەی زانیاریدەرەکان و ئامادەبوونی نوێنەرانی حیزبی کۆمەڵە کۆتایی دێت. تۆمەتبار لە کاتی بەدواداچوون بۆ سەرجەم پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران، دانی بەوەدا ناوە و ڕایگەیاندووە کە پاڵنەرەکەی بۆ ئەو تیرۆرە لەسەر داوای ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی بووە. لە کۆتاییدا ئەم دۆسیەیەی تیرۆرکردنە ڕەوانەی لقی ٢ی تاوانەکانی سلێمانی دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوە .
دادوەرەکانی دادگاییکردن لە دادگای تاوانەکانی سلێمانی بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریاندا بە سزادانی سەرکەوت ئەحمەدی و قەتڵی ئەنجامدراو بە دەر لە بازنەی یاسایی قەتڵ لە یاسای سزادانی گشتی عێراق پێویست بە جێبەجێ کران لە کوردستانی عێراق دەزانن . دادوەرەکانی دادگایی کردنەکە بە لەبەرچاو گرتنی بەڵگەنامە بەردەستەکان و دانپێدانانی ئاشکرای تۆمەتبار ، پاڵنەری تاوانکاری و مەبەستی تایبەتی تۆمەتباریان بە پێشتبەستن بە بەندی ٢ی مادەی ٢ی یاسای ژمارە ٣ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆری پەسند کراوی ٢٠٠٦ی پەرڵەمانی عێراق ، بە سیاسی زانی و بەم پێیە بە تاوانی تیرۆری دەزانن .
لە نیهایەتدا دادوەرەکان بە بیستنی کۆتا بەرگریەکانی تۆمەتبار و پارێزەرەکەی ، ئەحمەدیان بە پشتبەستن بە مادەی ٢ی یاسای بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر ، بە ئێعدام مەحکوم کرد . حوکمی دەرکراو بۆ پەسند کردن ڕەوانەی دادگای باڵای هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەولێر کراوە .
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا دان بەوەدا دەنێت کە کۆماری ئیسلامی ئێران دوای جێگیر بوونی کەمپی حزبە کوردستانیەکان لە سەرەتاکانی دەهەی ٩٠ی میلادی لە هەرێمی کوردستانی عێراق ، بەردەوام بە شێوەی سیستماتیک و ئامانجدار کەڵکی لە تیرۆر لە دژی چالاکانی سیاسی کورد وەرگرتووە و تا ئێستا سەدان کەس لە چالاکانی سیاسی و ئەندامانی حزبە کوردستانیەکان لە لایەن ئەنجامدەرانی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامیەوە تیرۆر کراون .
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای دەربڕینی دژایەتی ڕەهای خۆی بەرامبەر بە زەوتکردنی ژیان وەک سزایەک ، پێشوازی لە لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ و شەفاف دەکات بۆ ئەم دۆسیەی تیرۆرکردنە و داوای سزای بەدیل بۆ زیندانی هەتاهەتایی بۆ ئەنجامدەری تیرۆرەکە دەکات .
هانا بەم زووانە ڕاپۆرتی تەواوکەری خۆی لەسەر وردەکارییەکانی ئەم کەیسە بڵاودەکاتەوە.