ڕووداوی کار بووە هۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی سەوڵاوا لە هەرێمی کوردستانی عێراق

هانا : ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کرێکارێک بە ناوی “بەشیر عەزیزی” تەمەن ٤٧ ساڵ ، خەڵکی ئاوایی “دێوەر”ی سەر بە سەوڵاوا بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی گیانی لە دەستدا .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ بەشیر عەزیزی لە شاری “کالار”ی هەرێمی کوردستانی عێراق خەریکی کرێکاری بووە کە بە هۆی نەبوونی کەرستەی پارێزراو و نەبوونی ئیمەنی ، گیانی لە دەستداوە .

شایانی باسە کە هەژاری و بێکاری بوونەتە هۆکارێک کە کرێکارانی کوردستان بۆ پەیدا کردنی هەلی کار ڕوو لە هەرێمی کوردستانی عێراق بکەن کە لە ڕووی سەلامەتی شوێنی کارەوە لە ئاستێکی زۆر نزمدایە و هیچ جۆرە بیمەیەکی کاریش بۆ ئەم کرێکارانە لە بەرچاو ناگیرێت سەرەڕای ئەمەش کارەکەیان زۆر قورسە و موچەی کار کردنیشیان زۆر کەمە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین