ئاماری لە سێدارەدان لە مانگی ئاپریلی ٢٠٢٤ لە کوردستانی ئێران

بە پێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، لە مانگی ئاپریلی ٢٠٢٤ لانیکەم ٦ شارۆمەندی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون .
٣ کەس بە تاوانەکانی پەیوەست بە مادەهۆشبەرەکان ، ٢ کەس بە تاوانی کوشتن و ئەنوەر خزری بەندکراوی ئایینی پاش ١٤ ساڵ بە تۆمەتی موحاربە لە سێدارە درا .

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، لەسێدارەدان بە کارێکی قیزەوێن و قەتڵی حکومەتی دەزانێت و داواکاری ڕاگیرانی بەتەواوەتی سزای سێدارەیە لە ئێران .

RELATED ARTICLES

Most Popular