ئیدارەی ئیتڵاعاتی دیواندەرە هەڕەشەی لە بنەماڵەی فواد سەواری لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی کرد

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لە رۆژانی رابردوودا لەگەڵ نزنیک بوونەوەی ساڵرۆژی فواد سەواری ، ئیدارەی ئیتڵاعاتی دیواندەرە براکەی فواد سەواری بە ناوی “جەواد سەواری “بانگ کردووە و هەڕەشەیان لێ کردووە و هۆشداریان پێداوە کە لە رێکخستنی رێورەسمی ساڵرۆژی براکەی خۆی بەدوور بگرێت .

کیا سەواری کوڕی فواد سەواری لە گفتوگۆ لەگەڵ هانا رایگەیاند ؛ هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات مامیان ئاگادار کردووتەوە کە لە ئەگەری بەڕێوچوونی رێورەسم وبڵاو کردنەوەی لە میدیاکان ئەویش دەستبەسەر و بێسەر و شوێن دەکەن .
هەروەها کیا لە درێژەدا رایگەیاند ، سەرەڕای گوشارەکانی دامەزراوە حکومیەکان و هەبوونی چەندین ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپا و سێ ئۆتۆمبێلی تایبەت ، رۆژی هەینی "١٧ی نوامبری ٢٠٢٣" رێورەسمی ساڵرۆژی گیانلەدەستدانی باوکم "فواد سەواری" لە ئاوایی "قەرەگوڵی" دیواندەرە ، بە ئامادە بوونی بنەماڵە و کۆمەڵێک لە خەڵک بەڕێوە چوو .

پێویستە بیر بهێنرێتەوە فواد سەواری خەڵکی دیواندەرە رۆژی شەممە "٢٨ی ئابانی ١٤٠١" لە کاتی بەڕێوچوونی خۆپێشاندانی سەرتاسەری لەم شارە بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی حکومەت گیانی لەدەستدا . 

 

RELATED ARTICLES

Most Popular