بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شارۆمەندێک بە ناوی ” موحسین ئەسەدی” تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی کامیاران ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتونەتە دەستمان ؛ ناوبراو ئەمرۆ دووشەممە "١٨ی سپتامبری ٢٠٢٣" لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار .
