کرماشان : مامۆستایکی خانەنشینکراو لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کرا

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان : ئەمرۆ دووشەممە “١٨ی سپتامبری ٢٠٢٣” فەریدە قارەمانی فەر ، مامۆستای خانەنشین کراو دانیشتووی کرماشان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە بەبێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار .

فەریدە قارەمانی فەر تەمەن ٦٤ ساڵ لە شوێنکەوتووانی ئایینی یارسانە و ئەندامی کۆمەڵەی کەلتووری خانەنشینکراوانی ئاموزش و پەروەرشی کرماشانە . 

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە . 

RELATED ARTICLES

Most Popular