دەستگیرکردنی شەش هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

هانا: ڕۆژی یەکشەممە “٢١ی جۆزەردانی١٤٠٢” شەش هاووڵاتی بە ناوەکانی ئەیوب گراوەند، ٣٢ ساڵە، یونس گراوەند، ٣٦ ساڵە، محەممەد تەهماسبی، ٣٦ ساڵە، مێهراد قەیسەربەیگی، ٣٤ ساڵە، نەوید محەممەدنژاد، ٢٦ ساڵ، و حامد ڕەحمانی ٢٣ ساڵە، خەڵکی سەر ئابڵای ئیلام، لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئیلام ڕاگوێزران.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular