مانگرتن لە خواردنی دوو بەندکراو لە گرتوخانەی ناوەندیی ئیلام

هانا: ڕۆژی هەینی ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٢، دوو زیندانی بەناوەکانی “محەممەد دانیالی”، ٢٣ ساڵە، ئەندامی گروپی شاخەوانی بنار ئابدانان و “ناسر ڕەزایی”، ٤٣ ساڵە ، خەڵکی ئابدانان، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە ئەشکەنجەدان و جێبەجێنەکردنی دۆسیەکانیان لە گرتوخانەی ئیتلاعاتی ئیلام مانیان لە خواردن گرت.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە محەمەد دانیالی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی مەی ٢٠٢٣ لە شاری دێهلۆران لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا.

هەروەها ناسر ڕەزایی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی مەی ٢٠٢٣ لە تێرمیناڵی ئەهواز بە توندوتیژی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا.

RELATED ARTICLES

Most Popular