کامێران؛ ڕفاندنی گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵ لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ”٢١ی جۆزەردانی١٤٠٢، هاووڵاتییەک بە ناوی “دانا قوربانی” ١٩ ساڵ کوڕی ئەسعەد خەڵکی کامێران، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا.

ئەسعەد قوربانی کوڕەزای حەیدەر قوربانی زیندانی سیاسی پێشووە کە دوو ساڵ پێش ئێستا حوکمی لەسێدارەدانی لە زیندانی سنە جێبەجێ کرا.

تا ئێستا هەوڵی بنەماڵەی ناوبراو بۆ زانینی چارەنووس و شوێنی منداڵەکەیان سەرکەوتوو نەبووە.

RELATED ARTICLES

Most Popular