بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی مەی ٢٠٢٣، فەرهاد شێخی، چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز، لە هەشتگردی شاری کەرەج لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ناوبراو لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار، هەروەها دەست بەسەر مۆبایلەکەیدا گیراوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناوبراو ، ۲۱ی ژانوویەی۲۰۲۳ لە تاران دەستبەسەر و بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج گواستراوەتەوە، دواتر بەر بەخشش خراو و لە زیندان ئازاد کرا.
