بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی مەی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەک بە ناوی “شیرکۆ مەنبەری” ٣٣ ساڵە ، کوڕی شیروان، خەڵکی گوندی “نیەر”ی سنە، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ هێزەکانی حکومەت بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی شیرکۆ مەنبەری و دەستبەسەریان کرد.
