سەپاندنی۳۰مانگ بەندکران بەسەر شارۆمەندێکی ژن

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: مەهسا فەرهادی ٢١ ساڵە خەڵکی سنە، و دانیشتووی تاران کە پێشتر بە هۆی بەشداری کردن لە ناڕەزایەتییەکان دەستبەسەر کرابوو، حوکمی دوو ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو حوکمانەی کە لە لایەن دادوەری لقی ٢ی دادگای ئینقلابی شاریاری تاران بۆ ئەم هاووڵاتییە دەرچووە، بەم شێوەیەن؛ ۲ ساڵ زیندانی تاشەکراو بە تۆمەتی کۆبونەوەی نایاسای و ئالۆزی لە دژی ڕێژیم و ۶ مانگ بە تاوانی هەڵگرتنی سپرای بیبەر.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بنەماڵەی ئەم زیندانییە چەندین جار داواکاری ئازادکرانی کچەکەیان بوون، هەروەها هێزە ئەمنییەکان لە ماوەی ٦٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران ، لایەنی پەیوەندیداریش ئامادە نییە کەفالەت وەربگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا نەبوونی کەفالەتەکەی لەسەر دۆسیەکەی و حوکمەکەی تۆمار کراوە .

مەهسا فەرهادی کچی شەمسەدین، ٢٤ی ئابانی ئەم ساڵ،  لە کاتی جێهێشتنی شوێنی کارەکەی لە کۆمەڵگەی بازرگانی ئارم لە شارەکی ئەندیشەی یەکەم، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە دەستبەسەر و ئێستا لە زیندانی قەرچەکی وەرامین دایە.

RELATED ARTICLES

Most Popular