هانا: “پەروین عەبدوڵڵاپەنا، ئەفشین ڕەشیدی و فواد فاروقی” لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی بانە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارە بە پێنج ساڵ زیندان مەحکووم کران.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتوە ؛ پەروین عەبدوڵڵا پەنا”چالاکوانی مەدەنی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەعاونی کرێکارانی بیناسازی، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام، هەوڵی دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی و کۆبونەوەی نایاسایی”بە ٢ مانگ حەفسی تەعزیری و ٦ مانگ تەعلیقی بۆ ماوەی ٢ ساڵ مەحکووم کرا،فواد فاروقی بە ٦ مانگ حەفسی تەعلیقی بۆ ماوەی و ٢ ساڵ و ئەفشین ڕەشیدی بە ١ ساڵ حەفسی تەعلیقی بۆ ماوەی ٢ ساڵ لە دادگای ئینقلابی سەقز لەلایەن دادوەر “ئەکبەر میرزایی” مەحکووم کرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پەروین عەبدوڵڵاپەنا، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ئاوریلی ٢٠٢٢، ئەفشین ڕەشیدی و فەواد فاروقی ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ئاوریلی٢٠٢٢ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.
