هانا: ڕۆژی دووشەممە”٢٦ی دیسەمبری٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بۆ جێبەجێ کرانی حوکمی ٦ مانگەکەی بۆ زیندانی بوکان گوازرایەوە.
هاوکارانی هانا ناوی ئەم هاووڵاتییەیان “محەممەد سوبحانی”، کوڕی ڕەحمان و دانیشتووی ئاوای حەسەن ئاوای بوکان ڕاگەیاند.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە “١٢ی مارسی٢٠٢٢” لە لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری پیرانشار دادگای و ، لە ڕۆژی شەممە “٢٠ی ئاگۆستی٢٠٢٢” ئەم حوکمەی پێی ڕاگەیەندرا .
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە محەممەد سوبحانی ڕۆژی سێ شەممە"۱۵ی مارس ٢٠٢٢" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ گواسترایەوە.
