بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتوە؛ هاووڵاتییەک بە ناوی “نازەنین زەهرا سەروی”خوێندکاری کارناسی لە بەشی مێعماری لە زانکۆی سنە، کە ڕۆژی هەینی ٤ی نڤەمبری ٢٠٢٢ لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی کاتی تا کۆتایی ئیجرائات ئازاد کرا.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد، کە ناوبراو لە دادگاییەکی نمایشیدا بەبێ دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و دیفاع لە خۆی لە ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی دیسەمبری ٢٠٢٢ تۆمەتبار کراوە و کەفالەتەکەی بۆ سێ ملیار تۆمان گۆڕاوە.
“نازەنین زەهرا سەروی” بەهۆی نەتوانینی بنەماڵەی لە دابینکردنی ئەو بڕە پارەیەی کەفالەت، بۆ چاکسازیی سنە گوازراوەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دایکی نازەنین زەهرا سەروی، تووشی نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە بووە، دوای دەستگیرکردنی کچەکەی، بەهۆی گریانێکی زۆرەوە چاوەکانی خوێنیان لێدەهات، هەروەها ئامادە نییە نەشتەرگەری بۆ بکرێت تا کچەکەی ئازاد دەکرێت، و ئەگەری ئەوە هەیە کە بینایی لەدەست بدات.
