قووروە/ناڕوونی چارەنووسی خوێندکارێک

هانا: لە درێژەی دەستبەسەرکردنە بەربڵاوەکاندا، هاووڵاتییەک بە ناوی”محەممەد شەهبازیان” ٢١ ساڵە کوڕی ئەشرەف، خوێندکاری ژمێریاری و خەڵکی قوروە، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە ڕفێندرا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی هانا گەشتوە؛ سێ هەفتە لەمەوبەر لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

تا ئێستا هەوڵی بنەماڵەی ناوبراو بۆ زانینی چارەنووسی سەرکەوتوو نەبووە.

RELATED ARTICLES

Most Popular