بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی “محەممەدڕەزا تورک جووش” خەڵکی مەلەکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی زانیارییە بەدەستگەیشتووەکان، دەستبەسەرکردنی کاک تورک جووش لە ڕێگەی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری ئەنجام دراوە.
شایانی باسە، تاکوو کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، لایەنی دەستبەسەرکەر و تۆمەتە ئاراستەکراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە و ناوبراو هێشتا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و پەیوەندیکردن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
