بەردەوامیی دەستبەسەری و نادیاری چارەنوسی شەریف ئاشناب لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادارکراوەتەوە کە «شەریف ئاشناب»، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەڵەکشایی سەر بە پارێزگای ئیلام، پاش تێپەڕبوونی ١٩ ڕۆژ بەسەر کاتی دەستبەسەرکردنیدا، هێشتا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام لە دۆخ و چارەنووسێکی نادیار ڕاگیراوە.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٥، بەبێ پێشاندانی بڕیاری دادگا و بە کەڵکوەرگرتن لە توندوتیژی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. ناوبراو پاش چەند ڕۆژ لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتووخانەکانی دەزگا ئەمنییەتییەکاندا، بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئیلام ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاری ورد سەبارەت بە هۆکارەکانی دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین