کۆتایی هاتنی مانگرتن لە خواردنی مەسعوود فەرهیختە و زەرتەشت ئەحمەدی‌ڕاغب لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە مەسعوود فەرهیختە و زەرتەشت ئەحمەدی‌ڕاغب، دوو بەندکراوی سیاسیی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج، پاش نزیکەی دوو هەفتە مانگرتن لە خواردن لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە جێبەجێکردنی سزاکانی لەسێدارەدان، کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێناوە.

کۆتایی هێنان بە مانگرتن لە خواردنی ئەم دوو بەندکراوە سیاسییە لە داوای چالاکانی سیاسی، پیشەیی و مافی مرۆڤ و بە جەخت کردنەوە لەسەر پێویستیی پاراستنی تەندروستییان ئەنجام دراوە.

شایانی باسە، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، مەسعوود فەرهیختە هێشتا لە پەیوەندی کردن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و زانیارییەکانی پەیوەندیدار بە دۆخی ناوبراو لە ڕێگەی بەندکراوانی دیکەوە بۆ دەرەوەی بەندیخانە دەگوازرێتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین