هانا: لە پەیوەند لەگەڵ گرتن و ڕفاندنی زۆرەملێ لە ناوچە کوردنشینەکان، لە”٢٧ی مێهری ١٤٠١” دا کەسایەتیەکی ئایینی سوننە ٣٦ ساڵە بە ناوی “زانا خۆشامەن”، دانیشتووی ئاوای”شیناوی”پیرانشار لە ماڵی تایبەتی خۆیدا بە لێدان و سوکایەتی کردن لەبەر چاوی بنەماڵەی ڕفێندڕاو بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێزا .
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت,کە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
