نەغەدە: دەستبەسەرکرانی دوو شارۆمەندی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە 

هانا: رۆژی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (١٩ی دیسەمبری ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیران دوو شارۆمەندی کوردیان لە ناوچەی نەغەدە دەستبەسەر کردووە. 

هاوکارانی هانا لە رپۆرتێکدا رایانگەیاندووە ناسنامەی ئەم شارۆمەندانە "سەرهەنگ عەلیزادە" و "فەرزین عەبدوڵڵازادە" خەڵکی ئاوایی "کۆیکان" لە ناوچەی نەغەدەن. 
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم دوو شارۆمەندە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران بە بێ بەڵگە و بڕیاری یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراون. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular