مەریوان: دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە 

هانا: رۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (١٢ی دیسەمبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لە مەریوان دەستبەسەر کراوە. 

هاوکارانی هانا لە راپۆرتێکدا رایانگەیاند، ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "جەمشید رەزایی" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "هەلیزاوا" لە ناوچەی مەریوانە. 
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بە بێ بەڵگە و بڕیاری یاسایی لە مەریوان دەستبەسەر کراوە و بۆ گرتووخانەی ئەمنییەتی ئەو ناوەندە گوازراوەتەوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular