دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

هانا : ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی گوڵانی ١٤٠٤، دوو برا بە ناوەکانی “موسا یادیار و حەمزە یادیار” کوڕی رەحمان ، خەڵکی ئاوایی “گوێگتەپە”ی سەر بە شاری بۆکان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی خۆسەرانە و بێ پێشکەشکردنی حوکمی دادگا ، هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کار و ماڵی ئەم دوو برایە و دوای دەستبەسەر کردنیان ماڵی باوکی ئەم دوو شارۆمەندەیان پشکنیوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین