بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە “١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “سەعید غولامی و مەهدی ئەحمەدی” خەڵکی کرماشان ، لە بەندیخانەی دیزڵاوای ئەم شارە جێبەجێ کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم دوو بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێنراوە .