بەڕێوچوونی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە کۆڵن بۆ مەحکوم کردنی ڕووداوی بەندەر عەباس

ڕۆژی شەممە ١٧ی مەی ٢٠٢٥ ، رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لەگەڵ چەندین دامەزراوەی مەدەنی دیکە ، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبرد .

ئەم کارە بە مەبەستی سەرکۆنە کردنی کوشتار و پێشێلکاری بەربڵاوی مافی مرۆڤ لە جەریانی ڕووداوی بەندەرعەباس ئەنجام درا . بەشداربووان بە بەرز کردنەوەی پلاکارد و وتنەوەی دروشم داوای وڵامداناوەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد . لە جەریانی ئەم گربوونەوەیەدا نوێنەرانی رێکخراوی هانا وێڕای وتاردان ڕووداوی بەندەرعەباسیان بە جیانەت لە دژی مرۆڤایەتی ناوبرد و داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیان لەمبارەوە کرد . هەروەها سزادانی سێدارەی زیندانیانی سیاسی کە لە مانگەکانی ڕابردوودا جێبەجێ کراوە بە توندی مەحکوم کرا .

بەشی هونەری بەرنامەکە بە مۆسیقا و سرودی ناڕەزایەتی ، بە مەبەستی دەربڕینی هاوسۆزی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیان و زیندانیانی خۆڕاگر بەڕێوەچوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular