بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بەرەبەیانی سێشەممە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٥، ئەرکان ئەحمەدی کوڕی باقی، خەڵکی ئاوایی “هەنگەژاڵ” و دانیشتوویی شاری مەریوان، لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزرا.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ جۆرە زانیارییەک لە سەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.
هەروەها هۆکاری دەستبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە و باردۆخی دەستگەیشتنی بە پارێزەر و بنەماڵەکەی تا ئەم ساتە دیار نییە.
شایانی باسە، ناوبراو خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە.
