زانیار ئەڵڵامورادی

زانیار ئەڵڵامورادی، لاوی تەمەن ۲٦ ساڵ و خەڵکی سنە، لە ڕێکەوتی ۲٤ی خەزەڵوەری ۱٤۰۱، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی لە گەڕەکی کانی کوزەڵە  لە سنە لە مەودایەکی نزیکەوە بە چەکی ساچمەی لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تەقەی لێکرا و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی تەوحید گیانی لە دەستدا.

شایانی باسە زانیار ئەڵڵامورادی کارەباچی بوو وە ساڵێک پێش کوژرانی بە هۆی تەزووی کارەباوە دەستێکی لە دەستدابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین