دوو شارۆمەندی دەستبەسەر کراو بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کران

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ پێنج شەممە “٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٣” دوو شارۆمەند بە ناوەکانی هێمن بەهرامی و سۆران ئەرشەد” خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کراون .

هێمن بەهرامی تەمەن ٣٦ ساڵ خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە و سۆران ئەرشەد خیزاندارە و باوکی منداڵێک و خەڵکی ئاوایی گڵۆڵانی سەرەوەی سەر بە بۆکانە .

شایانی باسە ئەم دوو شارۆمەندە لە رێکەوتی ٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ ، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە لە ماڵەکانیان دەستبەسەر کرابوون .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین