دەستبەسەرکردنەوەی دووبارەی شۆڕش ئەبووبەکری، هونەرمەندی خەڵکی سەردەشت، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ڕۆژی دووشەممە ٢ی سەرماوەز، «شۆڕش ئەبووبەکری»، ناسراو بە «شۆڕەسوار»، هونەرمەندی خەڵکی سەردەشت، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان، دەستبەسەرکردنی بەڕێز ئەبووبەکری بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بەبێ پێشاندانی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری ئەنجام دراوە. تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتە ئەگەرییەکانی دژی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

شایانی باسە، شۆڕش ئەبووبەکری لە ماوەی ساڵانی ڕابردووشدا بەهۆی چالاکییە هونەری و مەدەنییەکانیەوە، چەندین جار لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و دەستبەسەر کراوە. ناوبراو پێشتر لە ڕێکەوتی ١٩ی ڕەزبەر، دوای بانگهێشتکردنی بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی سەردەشت دەستبەسەر کرابوو و دوای ڕۆژێک، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین