کوژرانی کۆڵبەرێکی بانەیی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی

بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤(١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥) کۆڵبەرێک بە ناوی “ڕێبوار محەمەدزادە” تەمەن ٣٨ ساڵ، خەڵکی ئاوایی”سپیدارە”ی سەر بە بانە، لە ناوچەی سنووری “سورکێو”ی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆڵبەرە لە کاتی کۆڵبەری لەم ناوچە سنوریە تەقەی لێکراوە و دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی بانە ڕاگوێزراوە و دوای چەند کاژێرێک ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوە.

شایانی باسە رێبوار محەمەدزادە خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو.

RELATED ARTICLES

Most Popular