کۆنتڕۆڵی ئەمنیەتی لە شارە جۆربەجۆرەکانی کوردستان چڕتر بووەتەوە ، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە دانانی بازگە و کۆنترۆڵکردنی توندی تێپەڕین بەسەر ئۆتۆمبێلەکان بەتایبەت ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە خاڵەکانی چوونە ژوورەوە و دەرچوونی شارەکان دەکەن .
بە پێی زانیاریەکانی هانا ، هێزە ئەمنییەکان لە سێ ڕێگای سەرەکی شاری مەهاباد (دەرچوونی مەهاباد لە تەنیشت مرور بەرەو ورمێ ، دەرچوونی مەهاباد لە سەرەتای دیواری بەنداو لە سەرەتای ڕێگای مەهاباد پیرانشار ، دەرچوونی مەهاباد بەرەو سەردەشت) ئۆتۆمبێل ڕادەگرن و پشکنین بۆ مۆبایل و بەڵگەنامەکانی شۆفێران دەکەن .
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆ لەگەڵ هانا زیادی کرد کە هێزە ئەمنییەکان بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی و بەشێوەی خۆسەرانە ، دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکاندا دەگرن و مۆبایلی شارۆمەندان دەپشکنن . لە هەمان کاتدا هێزە ئەمنییەکان بەدواداچوون بۆ پەیوەندی کەسی تاکەکان دەکەن و دەپرسن کە ئایا کەسوکاریان لە دەرەوەی وڵات هەیە یان نا و دەپرسن ئایا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دۆخی ناوخۆی وڵاتیان
.لەگەڵ هیچ کەسێکدا لە دەرەوەی وڵات باس کردووە
