هێرشی خوێناوی  هێزە نیزامییەکان بۆ سەر ئاوایی گۆنیچ و نارەزایەتی  ژنانی بەلوچ

بە پێی ڕاپۆرتی وەرگیراو لە ماڵپەڕی “حال‌وش”، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پوشپەڕی ١٤٠٤، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران  بە تۆمەتی بوونی کەسانی چەکدار  ، هێرشیان کردە سەر ئاوایی  گۆنیچ لە ناوچەی خاش .

هێرشەکە بە تەقەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ژنان ئەنجامدراوە، کە لە ئاکامدا ژنێک بە ناوی “خان‌بی‌بی بامری” گیانی لەدەستدا و ١١ ژنی دیکەش  برینداربوون. ، کە چوار کەسیان  تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە و باری تەندروستی دوو کەسیان ناجێگیر راگەیەندراوە. 

هەروەها ژنێکی دووگیان بە ناوی “ڕەیحانە بامری” لە ئەنجامی شەڕو  و لێدان منداڵەکەی لەدەستداوە.

دوای هێرشەکە، ژنانی ناڕازیی ئاوایی گۆنیچ بە داخستنی ڕێگاکانی هاتنە ناوەوە و سوتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل، هەوڵیانداوە ڕێگری بکەن لە بەردەم هاتنی دووبارەی هێزەکانی ئەو ناوەندە ئەمنییە .

ئەم ناڕەزایەتییە کە لە کاژمێر ٥ی بەیانی تا نزیکەی ١٠ بەردەوام بوو، لە ڤیدیۆکانی بڵاوکراوەدا دیارە کە سەربازەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆ هێرش دەکەنە سەر ژنەکان، هەروەها ژنان بە بەرد وڵامیان  داوەتەوە.

بە وتەی ئەم ماڵپەڕە  ، هێرشەکە لە کاتێکدا  ڕوویدا کە هیچ پیاوێک لە ئاواییەکە نەبووە و هەموو قوربانییەکان ژن بوون . ئەم ڕووداوەجارێکیتر دڵنیامان دەکاتەوە  لە بەردەوامی سەرکوت و توندوتیژی بە ئانقەستی  حاکمیەتی ڕژیمی ئیسلامی  لە دژی ژیانی خەڵکی مەدەنی  بەلوچ، بە تایبەتی ژنان .

RELATED ARTICLES

Most Popular