ڕاپۆرتێک لەسەر کوشتنی ژنێکی کۆچبەری کورد لە فینلاند

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژنێکی کورد بە ناوی “غەزەل مەسلحی پوور”٣٧ ساڵە، کچی حاجی محی الدین، خەڵکی ئاوای “ڕاژان”ی ورمێ و دانیشتووی فینلاند، تەقەی لێکرا دوای چەن ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

دوای بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لەلایەن هەندێک لە ئەندامانی بنەماڵەی غەزال موسلحی پوورەوە هێرشی کرایە سەر و خوازیاری ئەوەبوون  کە بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست داوە.

دوای بەدواداچوونی ئەم کارەساتە، هاوکارانی هانا پەیوەندییان بە مێهران هاوسەری پێشووی غەزالەوە کرد و وتی کە من لەم ڕووداوە زۆر ناڕەحەت بووە و پێنج ساڵ لەمەوبەر لەم خانمە جیابووەتەوە و نایەوێت هیچ لەو بارەیەوە ببیستێت و هیچ بڵێت.

بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی باسکراون، دوای جیابوونەوەی لە هاوسەری یەکەمی، لەگەڵ هاوڵاتییەکی ئەفغانی کە لە فینلاند دەژی، ژیانێکی نوێی دەستپێکردووە.

بەگوێرەی ماڵپەڕێکی ناوخۆیی "llta-sanomat"ی فینلاند، ڕۆژی چوارشەممە۱۹ی ئاوریل، ئەم هاووڵاتییە بە دوو فیشەک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لەناو گەراج برینداربووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، دواجاریش ڕۆژی چوارشەممە"۳ی مەی۲۰۲۳ گیانی لەدەستداوە.

ئێستا پۆلیس بەدواداچوون بۆ کوشتنەکە دەکات و پیاوێکی تەمەن ۴۹ ساڵیان دەستگیرکردووە کە گومانی کوشتنی لێدەکرێت.

شایانی باسە ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی مەی ٢٠٢٣ غەزال موسلحی پوور لە گۆڕستانی:Vanha Porvoontie 225, 01380 kortteli 77 بەڕێوەچوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular