پەریسا وریانی بەرێوبەری هونەرستانی هونەرە جوانەکانی سنە ، بە هۆی پاڵپشتیکردنی خوێندکاران دەر کرا

هانا : پەریسا وریانی بەرێوبەری هونەرستانی هونەرە جوانەکانی سنە ، بە هۆی پاڵپشتیکردنی خوێندکاران لە بەرامبەر هێزە ئەمنیەتیەکان لە کاتی خۆپێشاندانی سەرتاسەری ساڵی ١٤٠١ ، لە کارەکەی دەر کرا .

بەر لەمەش شیلان یوسفی مامۆستای فیزیای دەبیرستانی سەقز ، لە لایەن شاندی پێراگەیشتن بە پێشێلکاریەکانی  ئیداری  گشتی وەزارەتی پەروەردەی کوردستان بە خانەنشینی ناچاری لە لایەن دوو گروپەوە مەحکوم کرابوو .
 

هەر وەها شیوا عاملی راد ئەندامی کۆمەڵەی مامۆستایانی مەریوان بە هۆی ئامادە بوونی بەبێ حیجاب لە رێورەسمێکی نێودەوڵەتی ، بە حوکمی وەزارەتی پەروەردەی ئەم شارە و گووشاری دامەزراوە حکومیەکان لە کارەکەی دەر کرابوو .
 

RELATED ARTICLES

Most Popular