ورمێ: ژنێک لە لایەن مێردەکەیەوه کوژرا 

هانا: حەوتووی رابردوو ژنێکی ٣٣ ساڵان لە ورمێ بە دەستی مێردەکەی کوژرا. 

سەرچاوەکانی هەواڵ لە ورمێ رایانگەیاند، شەوی ٦ی رەشەمەی ١٣٩٩ ژنێکی تەمەن ٣٣ ساڵ خاوەنی ٤ منداڵ لە لایەن مێردەکەیەوە لە ورمێ کوژراوە. 
دەوترێ، ئەم رووداوە لە گەڕەکی کوشتارگەی ورمێ رووداوە و بەم جۆرە بووە کە ئەو ژنە لە لایەن هاوسەرەکەیەوه خنکێندراوە. ئێستا پیاوەکە دوای ئەوەی لە لایەن بنەماڵەی ژنەکەوە شکایەتی لێ کراوە دەسبەسەرە. ناسنامەی ئەو ژنە بۆ تۆڕی مافی مرۆڤی هانا روون نییە. 
شایانی باسە لە رێکەوتی ٧ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ – ٢٥ی فێبرواری ٢٠٢١دا لە راپۆرتێکی تر کە بۆ هانا هاتبوو، لە کوشتنی ژنێکی دیکە ئاگاداری کردین بە ناسنامەی "گ . خ" خەڵکی ئیسلاماوای ورمێ کە دایکی چوار مناڵ بووە. 
ئەم سەرچاوەیە باس لەوە دەکا، بکوژەکە دوای دمەقاڵە لەگەڵ هاوسەرەکەی، بە لێچکەکەی سەری دەیخنکێنێ و گیانێ لێ دەستێنێ.  
هەروەها ١٥ی رێبەندانی ئەمساڵیش ژنێکی تری ٢٨ ساڵان و خاوەنی ٣ مناڵ خەڵکی ئاوایی "گەنگەچین" لە ناوچەی سۆماوبرادۆستی ورمێ، بە بیانووی "قەتڵی ناموسی" لە لایەن ئەندامانی بنەماڵەکەیەوە ئاگر درا و گیانی لە دەستدا. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular